عەبدوڵای كوێخا موبارەك:  بەئومێدی ئەوەی خەڵكی كوردستان یەكبگرن بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم دوو كۆمپانیا و دوو بنەماڵە دەسەڵاتدارە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایگەیاند بە ئومێدی ئەوەی ئیتر خەڵكی كوردستان تێگەیشتبێت و بەبێ جیاوازی بیروباوەڕی سیاسی یەكبگرن بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم دوو كۆمپانیا و دوو بنەماڵە دەسەڵاتدارەی كە كوردستان و خەڵكیان بەم دەرد و شكستی ئیداری و داراییە برد.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە رایگەیاندووە، بە ئومێدی ئەوەی ئیتر خەڵكی كوردستان تێگەیشتبێت و بەبێ جیاوازی بیروباوەڕی سیاسی یەكبگرن بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم دوو كۆمپانیا و دوو بنەماڵە دەسەڵاتدارەی كە كوردستان و خەڵكیان بەم دەرد و شكستی ئیداری و داراییە برد.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئیتر بەسە ئومێد ھەڵچنین و گوێگرتن لە پەیام و قسەی سواوی دەسەڵاتداران لە بۆنە ئاینی و نیشتیمانیەكاندا، وەك ئاشتەوایی و تەبایی و پێكەوەیی و چاكسازی، ئیتر بەسە بێدەنگی لە برسیكردنی خۆت و قەرزار كردنی نەوەكانت".

عەبدوڵای كوێخا موبارەك وەك (تێبینی) وتویەتی "لە سەركردایەتی پارتی و یەكێتی، لە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، لە پینەچییەكانی گۆڕان و لایەنەكانی تر، ئەوەی یەك ڕۆژ لە دەسەڵاتدا بووبێت بێ گوناح نیە و ھەمویان وەكو یەك بەرپرسیارن لەم دۆخە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار