له‌ئێران له 24 کاتژمێردا 2180که‌س توشى کۆرۆنا بوون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند له 24 سه‌عاتی ڕابردوو 2180 كه‌س له ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
كیانووش جیهانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند له 24 سه‌عاتی ڕابردوو 2180 كه‌س له ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 58 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاند تا ئێستا 135 هه‌زار و 700 كه‌س له ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 7417 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه مردوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار