تره‌مپ: پوتن پێى خۆش نییه ببمه‌وه به سه‌رۆکى ئه‌مریکا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: ڤیلادیمێر پوتن، سه‌رۆکى روسیا پێى خۆش نییه جارێکى دیکه ببمه‌وه به سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى ئایارى 2020 له به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند:" من خراپترین شت بوم بۆ روسیا، پوتین ئه‌مه ده‌زانێت، هه‌رچه‌ند په‌یوه‌ندیم باشه له‌گه‌ڵی، به‌ڵام ئه‌و له‌وه تێده‌گات که خراپترین شت بوم بۆ روسیا".
هه‌روه‌ها تره‌مپ وتى:"پوتن ره‌نگه نه‌یه‌وێت بۆ جارێکى دیکه له هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌ربکه‌وم و ببمه‌وه به سه‌رۆکى ئه‌مریکا. "
بڕیاره له‌کۆتایى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى له ئه‌مریکا ئه‌نجام بدرێت و دۆناڵد تره‌مپ وه‌ک کاندیدى کۆمارییه‌کان و جۆ بایدن وه‌ک کاندیدى دیموکراته‌کان کێبڕکێى توند ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و پۆسته.
له ساڵى 2016 دواى ده‌رچوونى تره‌مپ وه‌ک سه‌رۆکى ئه‌مریکا په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ روسیا راکێشرا به‌وه‌ى ده‌ستوه‌ردانى له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کردووه.
