197 تووشبوى نوێ له عێراق تۆمار کرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردوودا 197 حاڵه‌تى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوه‌و هه‌شت که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه 24ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، 197 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به کۆرۆنا له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا تۆمارکراون.
تووشبووه‌کان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاکانى عێراق و به‌م جۆره‌یه:
140 له به‌غدا، پێنج له به‌سره، هه‌شت له سلێمانی، هه‌شت له هه‌ولێر، شه‌ش له دهۆک، یه‌ک له دیاله، 18 له که‌ربه‌لا، سێ له دیوانیه، یه‌ک له میسان، یه‌ک له بابل، چوار له زیقار و دوو له سه‌ڵاحه‌دین.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، 153 تووشبووش چاکبوونه‌ته‌وه به‌مجۆره، 37 له به‌غدا، 77 له به‌سره، 17 له میسان، چوار له واست، 17 له سلێمانی، یه‌ک له هه‌ولێر.
