وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم:10 که‌سى دیکه له سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند، 10 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران.
ئه‌مشه‌و 24 ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، ده تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد چوار ئافره‌رت ته‌مه‌ن ٦٣ و ٥٧ و ٤٢ و ٣٧ ساڵ، شه‌ش پیاو ته‌مه‌ن ٦٨و ٦٠ و ٤٧ و ٣٢ و ٢٩ و ٢٦ ساڵ، حه‌فت له تووشبووان به‌رکه‌وته‌ى تووشبووانى پێشوون دوو له تووشبووان نیشانه‌یان ھه‌یه.
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه تووشبوێکیان دانیشتووى ناحیه‌ى حاجى ئاوایه و نۆ تووشبووه‌که‌ى تر دانیشتووى ناو شارى سلێمانین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار