مستەفا كازمی رێكارەكانی قەدەغەی هاتوچۆی توندتركرد

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بەهێزە ئەمنیەكان كرد رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ رێگری لەڤایرۆسی كۆرۆنا توندتر بكەن.

نوسینگەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی كردووە رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ توندتر بكرێنەوە.

ئەو بڕیارەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتێكدایە ئەمڕۆ عێراق ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و 197 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار