ئیران داوا له تورکیا دهکات سنورهکان بکاتهوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئیران داوا له تورکیا دهکات سنووری وشكانی و ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات بكرێنەوە ئهردۆغانیش بریارى پێویست دهردهکات بۆ کردنهوهى سنورهکان.
ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئێران بڵاویكردەوە، حەسەن روحانی سەرۆك کۆماری ئێران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب، ئەرۆدغان سەرۆک کۆماری توركیا ئەنجام داوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا روحانی جەختی لە گرنگی كردنەوەی سنووری وشكانی و ئاسمانی نێوان ئێران و توركیا بە لەبەرچاوگرتنی رێكارە تەندروستییەكان كردووهتهوه.
لای خۆشیەوە ئەردۆغان رایگەیاندووه، بڕیاری پێویست دەردەكات بۆ كردنەوەی سنوورەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران و دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكای نێوانیان.
هەفتەی رابردووش سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، داوایەكی هاوشێوەی پێشكەشكرد بۆ دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
