بەریتانیا دوو فرۆکهى تایبهت بۆ گهراندنهوهى هاوڵاتیانى له ههرێم و عێراق رهوانه دهکات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگهیاند رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 26 و 27 ئایاری 2020 دوو فڕۆکەی سەر بە هێڵی ئاسمانیی قەتەری دابین دەکرێت بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتیە بەریتانییانەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا و نەبوونی گەشتی ئاسمانی، لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیریان خواردووە.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئهمرۆ دووشهممه، 25ئایارى2020 له راگهیاندراوێکدا داوا لە سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکات کە هاووڵاتی عێراق و بەریتانیان و ئێستا لە هەرێمی کوردستانن و دهیانهوێت بگهڕێنهوه بۆ بهریتانیا بە زووترین کات لەڕێگای ئەو لینکەوە (https://www.qatarairways.com) تکتی یەکێك لە گەشتەکان ببڕن.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا جەخت دەکاتەوە لە دوای کڕینی بلیتەکان، پێویستە ئەو تکتانە بۆ ئهم ئیمێل ئهدرهسە ([email protected]) بنێردرێن بەمەبەستی پێدانی نووسراوێکی پشتگیری و رێگەپێدان و ئاسانکاری بۆ ههڵگری تکتهکه بۆ گەشتکردن بۆ بەریتانیا.
هاوکات ئاگاداری هەموو لایەك دەکاتەوە کەوا مەرج نییە ئەو نامەیە ئاسانکاری گەرەنتی پەڕینەوەی هاووڵاتیان بکات لە خاڵەکانی پشکنین لە فڕۆکەخانەکان. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هاوکات ئاگاداری هەموو لایەك دەکاتەوە ئەگەر کەسێك بە نیازی دەرچوونە لە عیراق، پێویستە سوود لەو دوو گەشتە ببینێت، چونکە پێناچێت گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی ببنەوە و حکومەتی بەریتانیاش لهم نزیکانهدا نیازی ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی نییە بۆ عێراق نییە.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنە:
441908516666+
