یه‌که‌م که‌شتى سوته‌مه‌نى ئێرانى گه‌یشته‌ ڤه‌نزوێللا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەمریکا، یەکەم کەشتی هەڵگری سوتەمەنی ئێران گەیشتە کەنارەئاوەکانی ڤەنزویلا و سەرۆکی ئەو وڵاتەش سوپاسی ئێران دەکات.

 میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کەشتی فورچۆن-ئێرانی کە هەڵگری ٤٣ ملیۆن لیتر بەنزینە، گەیشتۆتە بەندەری ئێل پالیتۆی ڤەنزویلا.

دوابەدوای ئەو رووداوەش نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزویلا لە میانی وتارێکدا کە لە تەلەفیزۆنی رەسمی وڵاتەکەی بڵاوبووەوە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، ئەوە یەکێکە لەو پێنج کەشتییەی کە بڕیارە لە ئێرانەوە سوتەمنی بگەیننە ڤەنزویلا.

دووپاتیشیکردەوە، هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت و هەرگیز ڤەنزویلا لەبەرامبەر ئەمریکا-دا چۆک دانادات.

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا چوار کەشتی دیکەی هەڵگری سوتەمەنی بە ناوەکانی فارێست و پێتۆنیا و فاکسۆن و کلیۆل لەرێگای ئاوەکانی کاریبینەوە بگەنە ڤەنزویلا.

ئەگەرچی پێشتر ئەمریکا بەهۆی سپاندنی گەمارۆکانی بۆ سەر هەردوو وڵات، ئیدانەی ناردنی سوتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ ڤەنزویلا کردبوو و رایگەیاندبوو کە رێگە لەو بڕیارانەی ئێران دەگرێت، بەڵام تا ئێستا واشنتن هیچ کاردانەوەیەکی لەوبارەیەوە دەرنەبڕیوە.

ڤەنزویلا یەکێکە لەو وڵاتانەی خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە، بەڵام لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی قەیرانی ئابوری قوڵەوە، کەرتی نەوت لەو وڵاتە بەتەواوەتی پاشەکشەی کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار