دوو كەس 7 پارچه شوێنەوار و نزیكەی 5 ھەزار سكەیان بهقاچاغ لهسلێمانیهوه بردۆته ههڵهبجه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزەكانی ئاسایشی شارەزوور دەستگیركردنی دوو گومانلێكراوی بازرگانیكردنی بەشوێنەوارەوە راگەیاند كە (7)حەوت هەیكەلی شوینەوار و بڕی (4786) چوار هەزارو حەوت سەدو هەشتاو شەش سكەی شوێنەواری كە لە شاری سلێمانیەوە هێنابویان بۆ ناو پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی ساخكردنەوە.
لەراگەیەنراوەكەی ئاسایشی شارەزوردا هاتووە:" لە چوار چێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، بۆ نەهێشتنی دیاردە دزێو نەخوازراوەكان و پاراستنی شوێنەوارەكانی هەرێمی كوردستان ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری وردو و چاودێریكردنی بەردەوام و دەستنیشان كردنی دوو گومان لێكراوو هێزەكانمان لە ڕۆژانی پشووی جەژندا گەشتنە دەرئەنجامی ڕاستی ، بۆیە ڕاستەو خۆ دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور و بەپێی ماددەی (63) لەیاسای شوێنەوار هێزەكانمان توانیان هەردوو گومان لێكراو بەناوەكانی (ت . ح . ح) و(ە . ص . أ)دەستگیر بكەن.
هەروەها رونیشكراوەتەوە:" دەستیش بگرن بەسەر (7)حەوت هەیكەلی شوینەوار و بڕی (4786) چوار هەزارو حەوت سەدو هەشتاو شەش سكەی شوێنەواری كە لە شاری سلێمانیەوە هێنابویان بۆ ناو پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی ساخكردنەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو:" دوای دەستگیر كردنیشیان هەردوو دوتۆمەتبارەكه دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوه ، بۆ ئەو مەبەستەش دۆسیەی لێكۆلینەوەیان بۆكراوەتەو و لێكۆلینەوەی زیاتریش بەردەوامه.
