له‌ چه‌مچه‌ماڵ ئه‌ندامێکى داعش ده‌ستگیرکرا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی له‌ ئه‌ندامێتی داعش راگه‌یاند، كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ سنووره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و ویستوویه‌تی به‌ رێگای قاچاخ بێته‌ سنووری هه‌رێمه‌وه‌.

ئامانج له‌تیف، وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌: شەوی رابردوو 24ی ئایاری 2020، لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەونتی چەمچەماڵه‌وه‌ کەسێکی بە رەگەز عەرەب بەناوی (ح. ح. ا) تەمەن 42 ساڵ دەستگیرکرا کە گومان دەکرێت سەر بەچەکدارانی داعش بێت،.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌و كه‌سه‌ ویستوویه‌تی بە رێگەی قاچاغ بێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ و شارەکانی هەرێمەوە، لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی چەند کەلوپەلێک کە پێبووە وەک 10 سیمکارتی کۆڕەک و ئاسیا و زین و چوار جەواز سەفەر، دوو مۆبایل ئایفۆن و مۆبایلێکی گالاکسی، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و کردنەوەی پەڕاوی یاسایی بۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار