دوو کەسی دیکە لە هەولێر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند دوو کەسی دیکە لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو دوو تووشبووە پیاون و یەکێکیان دانیشتووی عەنکاوەیە و ئەوی دیکەشیان دانیشتووی گوندی ئەبو جردەی سەر بە شارۆچکەی گوێرە.
لە 10 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 110 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون؛ بەرپرسانی تەندروستییش لەوبارەیەوە هۆشداری دەدەن.
تائێستا لهههرێمى کوردستان504 توشى کۆرۆنا بون و 403 کهسیان چاکبونهتهوه و 5حاڵهتى گیانلهدهستدان تۆمارکراوه.

بابهتی پهیوهندیدار