به‌شێک له خه‌ڵکى ئێران له‌ناو گۆرستانه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نی پلان و چاره‌سه‌ر له ئێران رایگه‌یاند، بێکارى و هه‌ڵاوسان له وڵاته‌که‌یدا رێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی بێلانه‌ن و له قه‌راغى شاره‌کاندا ده‌ژین 45% زیادیکردووه‌و زۆربه‌یان له گۆرستانه‌کاندا ده‌ژین.
به‌رپرسانى ئێران پێشتر رایانگه‌یاندبوو، 1 ملیۆن و 900 هه‌زار که‌س له ئێران بێلانه‌ن و له قه‌راغى شاره‌کاندا ده‌ژین، به‌ڵام محه‌مه‌د ره‌زا مه‌حبوب فه‌ێ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نی پلان و چاره‌سه‌ر له ئێران رایگه‌یاند، ئه‌وه ئامارى دوو ساڵ له‌وه پیشه و ئێستا رێژه‌ی بێلانه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی له قه‌راغى شاره‌کاندا ده‌ژین 45% ه، واته له ئێران سێ ملیۆن که‌س بێلانه‌ن و به‌هۆى هه‌ژارى و بێکارییه‌وه له قه‌راغى شاره‌کاندا ده‌ژین.
هه‌روه‌ها مه‌حجوب ده‌شڵێت:" خۆنیشته‌جێکردنى بێلانه‌کان و ژیانیان له قه‌راغى شاره‌کان و سنورى گۆڕستانه‌کان بووه‌ته دیارده‌یه‌کی مه‌ترسیدار".
ناوه‌ندى ئامارى ئێران رایگه‌یاندووه، کرێى خان‌و و کرێى شوێنه‌کانی نیشته‌جێبوون به گشتى 31.6% زیادیکردووه و له مانگى گوڵاندا له تاران به‌هاى یه‌ک مه‌تر چوارگۆشه بۆ شوێنى نیشته‌جێبوون گه‌یشتبووه 17 ملیۆن تمه‌ن، که ئه‌وه‌ش به به‌راورد به مانگى رابردوو دوو ملیۆن تمه‌ن زیادیکردووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاى خانوبه‌ره و هه‌ڵاوسان و گرانى کاڵاکان و هاوکات راگرتنى مووچه و داهات له یه‌ک ئاستدا، که به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر که‌م تیایدا روویداوه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ی ژماره‌ى هه‌ژاران و بێکاران و بێلانه‌کان زیاد بکات.
