سبه‌ینێ له گه‌رمیان خۆپیشاندانێکى فراوان ئه‌نجام ده‌درێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌ژێر دروشمى بێ ده‌نگى و بێ هه‌ڵوێستى هه‌موومان له‌ناوده‌بات سبه‌ینێ له گه‌رمیان خۆپیشاندانێکى فراوان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیى گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایانکرد" له‌ژێر دروشمى بێ ده‌نگى و بێ هه‌ڵوێستى هه‌موومان له‌ناوده‌بات سبه‌ى گه‌رمیان خۆپیشاندان ده‌کات".
هه‌روه‌ها مامۆستایانى ئاگادار ده‌که‌نه‌وه، که بۆ پشتگیریکردنى هاوپیشه‌کانیان له ده‌ڤه‌رى بادینان و داواى ئازادکردنى (مامۆستا #به‌ده‌ل_به‌رواری) گردبوونه‌وه‌یه‌ک سازده‌که‌ن و داوا له مامۆستایان ده‌که‌ن"به ئاماده‌بوونتان هه‌ڵوێست و داکۆکیکردنه له مافه‌کانمان و له ئازادى و دادپه‌روه‌رى و سه‌ربه‌ستی".
وابڕیاره سبه‌ینێ 27 / 5 / 2020 کاتژمێر 4:30 له پارکى به‌رده‌م قوتابخانه‌ى #له‌یلا_قاسم گردبوونه‌وه‌که به‌رێوه‌بچێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار