گۆڤارێکى ئه‌مریکی: بۆرى نه‌وتى هه‌رێم له‌سه‌دا 60% فرۆشراوه به روسنه‌فت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گۆڤارى فۆرن پۆڵه‌سى به‌ناوبانگى ئه‌مریکى ئاشکراى ده‌کات ئاینده‌ى نه‌وتى عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان بۆ ڕوسیا ده‌بێت" بۆرى نه‌وتى هه‌رێم له‌سه‌دا 60% فرۆشراوه به کۆمپانیاى روسنه‌فتى رووسى".
به‌پێى راپۆرته‌که‌ى گۆڤارى فۆرن پۆڵه‌سى ئه‌مه‌ریکى به‌هۆى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى کراون کۆمپانیا ڕوسیه‌کانى بوارى وزه به‌تایبه‌ت ڕوسنه‌فت ڕووبه‌ڕوى قازانجێکى زۆر بونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌وکاته‌وه ده‌ستى پێکردووه ئه‌و کۆمپانیایانه ڕووه‌و عێراق هاتوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه له‌چاره‌کى یه‌که‌مى 2018 ڕوسنه‌فى ڕوسى ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد، گرێبه‌ستێکیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌نجامدانى ژێرخانى وزه‌ى کوردستان.
هاوکات باسى له‌وه‌شکردووه که فراوانخوازییه‌کانى ڕوسیا په‌لى هاویشتووه بۆ ژێرخانى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌دا 60% بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان فرۆشراوه به‌ڕوسنه‌فت که هێڵێکى سه‌ره‌کى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته له‌عێراق.
راپۆرته‌که‌ى فۆرن پۆڵه‌سى ئه‌مریکى جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که به‌پێى گرێبه‌سته‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هێڵێکى بۆرى غازى سروشتى بنیات ده‌نێن تواناى گواستنه‌وه‌ى 30 ملیار مه‌تر سێجا ده‌بێت، تواناى دابینکردنى له‌سه‌دا 6% غازى سروشتى ئه‌وروپاى هه‌یه.
