نوسینگه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى روونکردنه‌وه له‌سه‌ر 27 ملیار دۆلار قه‌رزه‌که ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوسینگه‌که‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان روونکردنه‌وه له‌سه‌ر وتاره‌که‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌دات که رۆژێک پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان داى به گوێى هاوڵاتیاندا و رایگه‌یاند 27 ملیار دۆلار قه‌رزارین.
ده‌قى رونکردنه‌وه‌که‌ى نوسینگه‌ى مه‌سرور بارزانى:
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له باره‌ى قه‌رز و ئیلتیزاماته داراییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان
له چه‌ند مانگى ڕابردوودا و له چه‌ندین بۆنه‌ى جیادا به‌ڕێز سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به بابه‌تى قه‌رزه‌کانى ھه‌رێم داوه و ڕوونى کردووه‌ته‌وه که به‌شێکى زۆرى ئه‌و گوژمه‌یه‌ى ئاماژه‌ى پێده‌کرێت، پاشه‌که‌وتى مووچه‌یه و ده‌چێته خانه‌ى ئیلتیزاماتى دارایى ھه‌رێم، که ھۆکاره‌که‌شى نه‌ناردنى به‌شه بودجه‌ى ھه‌رێم له به‌غداوه بووه . له راستیشدا ئه‌و کوژمه‌یه ده‌بێته ئیلتیزامى دارایى به‌غداش به‌رامبه‌ر به ھه‌رێم.
دواى ئه‌وه‌ى له دوا وتارى به‌ڕێزیان دیسان ئاماژه به‌و بابه‌ته درا، ژماره‌یه‌کى زۆر له که‌س و لایه‌نه‌کان که تا ئێستا بێده‌نگ بوونه، ھاتنه ئاخاوتن و ڕوونکردنه‌وه‌یان داوه که ئه‌و قه‌رزانه به‌شێکى زۆرى پاشه‌که‌وت و ئیلتیزامى داراییه. سوپاسى ھه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌که‌ین که دواجار دانیان به‌و ڕاستیانه دانا که ده‌مێکه باسیان ده‌کرێت، مه‌به‌ستیان له‌و نووسین و ڕوونکردنه‌وانه ھه‌رچى بێت، سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه بووه که ئه‌و قه‌رز و ئیلتیزاماتانه ھه‌ن و ده‌بێت واقعیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل بکرێت.
وه‌ک جه‌نابى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌ڵێنیداوه که له‌گه‌ڵ ھاووڵاتیانماندا شه‌فاف بین، به‌ڕێزیان (به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رێوه‌بردن و ھه‌ماھه‌نگى قه‌رزى گشتیى له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران) راسپاردووه ، تاکو له زووترین کاتدا ڕاپۆرتێکى ورد له‌سه‌ر ھه‌موو قه‌رز و ئیلتیزاماتى دارایى حکومه‌تى ھه‌رێم ئاماده بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان و ڕاى گشتیى ھه‌رێمیش بکرێت.
نووسینگه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان
2020/5/26
