مه‌لا به‌ختیار: ئاماده‌م ده‌ستپێشخه‌رى بکه‌م بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى پارتى و یه‌کێتى

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌ڵێت ئاماده‌یى تێدایه ده‌ستپێشخه‌رى بکات بۆ کۆبونه‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى و ده‌شڵێت:" هه‌وڵى باپ هه‌یه دواى جه‌ژن پارتى و یه‌کێتى کۆبونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن".
مه‌لا به‌ختیار، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسیى و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌کێتیى له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێت:" هه‌وڵى باش له‌لایه‌ن یه‌کێتى و پارتى هه‌یه بۆئه‌وه‌ى له‌دواى جه‌ژن هه‌ردوولا کۆببنه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ره‌کردنى کێشه‌کان، ئه‌گه‌ر پێویستیش بکات من ئاماده‌م ده‌ستپێشخه‌ربم بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى کێشه‌کان".
به‌هۆى کێشه‌کانى ناوچه‌ى زینى وه‌رتێ و چوونى هێزه‌کانى یه‌که‌ى 80ى پارتى بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌و هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ و دروستبوونى ئاڵۆزى له سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، کێشه له‌نێوان یه‌کێتى و پارتیدا دروست بووه.
مه‌لا به‌ختیار له باره‌ى لامه‌رکه‌زى ئه‌وه‌ى روونکردووه‌ته‌وه که "لامه‌رکه‌زى بۆ پرسى ده‌سه‌ڵاتى دارایى و ئیدارى له‌پێناو باشتر به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى پارێزگاکان باشه، به‌ڵام پێویسته نه‌کرێته هۆکارێک بۆ سه‌پاندنى دوو ئیداره‌یى و چه‌ند ئیداره‌یی".
