وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق: 216 که‌سى دیکه‌ى تووشبوو به کۆرۆنا تۆمارکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تووشبوونى 216 که‌س و گیانله‌ده‌ستدانى شه‌ش که‌سى دیکه‌ى به ڤایرۆسى کۆرۆنا راگه‌یاند و41 توشبوى دیکه چاکبونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق رایگه‌یاند:" شه‌ش که‌س به ڤایرۆسى کۆرۆنا له ناوچه جیاجیاکانى عیراق گیانیانله‌ده‌ستداوه و 216ى دیکه‌ش وه‌ک توشبوى نوێ تۆمارکرا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه له به‌غدا و به‌سره و هه‌ولێر و بابل و که‌ربه‌لا و واست و دیاله و دیوانیه و زیقار و موسڵ و سه‌لاحه‌دین تووشبووه‌کان تۆمار کراون و له شاره‌کانى به‌غدا و دیاله‌ش" شه‌ش تووشبوى ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق راشیگه‌یاند که سه‌ره‌ڕاى تۆمارکردنى ئه‌و ژماره‌ى گیانلده‌ستدان و تووشبوه نوێیانه، 41 توشبوى دیکه چاکبونه‌ته‌وه.
له عێراق چوار هه‌زار و 848 که‌س وه‌ک تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون وۆمارکراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 169 که‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و 852ى دیکه چاکبونه‌ته‌وه.
