ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار: سبه‌ینێ شوێنه گه‌شتیارییه‌کان ده‌کرێنه‌وه‌و هاتوچۆ ئاسایى ده‌بێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى ده‌کات که سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ره‌وشى هاتوچۆ ئاسایى ده‌کرێته‌وه‌و ده‌شڵێت:" له‌ئاینده بریاره له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن یا سووکرنى هاتوچۆى پارێزگایه‌ک بۆ پارێزگایه‌کى دیکه ده‌درێت".
نادر رۆستى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 27ى ئایارى 2020 ره‌وشى هاتوچۆ له پارێزگاکان واتا له‌ناو یه‌ک پارێزگادا ئاسایى ده‌کرێته‌وه و ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ى سه‌ر به هه‌ولێر یا دهۆک و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ن ده‌توانن هاتوچۆ بکه‌ن و سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیارییه‌کان کراونه‌ته‌وه که کراوه‌بن".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌چوارچێوه‌ى پشووى رۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا چاوه‌روان ده‌کرێت هاوڵاتیان بچنه شوێنه گه‌شتیارییه‌کان.
نادر رۆستى وتیشى:" له رۆژانى ئاینده بریار ده‌درێت هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاکان بکرێته‌وه یان سووک بکرێت ئه‌و بریاره‌ش لیژنه‌ى باڵاى روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌یده‌ن نه‌ک ئێمه، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵیاندا".
وته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیارییه‌کان له‌ناو پارێزگاکاندا کراوه ده‌بن و هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانیان بکه‌ن.
