وه‌زیرى خوێندنى باڵا: تاقیکردنه‌وه‌کانى کۆتایى ساڵ له زانکۆ و په‌یمانگاکاندا به‌ڕێوه‌ناچن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ تاقیکردنه‌وه‌کانى کۆتایى ساڵ له زانکۆ و په‌یمانگاکاندا به‌ڕێوه‌ناچن و نمره‌کانى وه‌رزى یه‌که‌مى خوێندن وه‌ک ئه‌نجامى کۆتایى بۆ خوێندکاران هه‌ژمارده‌کرێن.
ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت:" دواى ڕاوێژ و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ، له کۆبونه‌وه‌ى ژماره (٨)ى نائاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى که له‌ڕێکه‌وتى ٢٦/٥/٢٠٢٠ به‌شێوه‌ى ئۆنلاین ئه‌نجام درا ، دواى تاوتوێ کردنى دواگۆڕانکارییه‌کانى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و چاره‌نوسى پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى (٢٠١٩-٢٠٢٠)، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌م بڕیارانه دراوه".
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى وه‌زیرى خوێندنى باڵا:
مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیانى ئازیز ى زانکۆکانى کوردستان و دامه‌زراوه‌کانى خوێندنى باڵا
سه‌ره‌تا له ناخى دڵمه‌وه پیرۆزبایى جه‌ژنى ره‌مه‌زانتان لێده‌که‌م، هیواى ته‌ندروستى باش بۆ هه‌موو لایه‌کتان ده‌خوازم و هه‌روه‌ها هیوام وایه کوردستانه‌که‌مان به‌ره‌و ئارامى و سه‌قامگیرى ئابورى و سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى زیاتر هه‌نگاو بنێت، وه‌ک ده‌زانن به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى په‌تاى گشتگیرى کۆرۆنا و لیکه‌وته‌کانى و ڕێکاره خۆپارێزیه‌کان و گرفت و قه‌یرانى ئابورى ، هه‌رێمه‌که‌مان به قۆناغێکى دژوار‌دا تێپه‌ێ ده‌بێت، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵى داوه به ره‌چاوکردنى دۆخى ئابورى و سایکۆلۆجى مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و پاراستى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى چاره‌سه‌رى واقیعى و گونجاو بۆ پاراستنى خوێندنى ئه‌مساڵ بدۆزینه‌وه، لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم سوپاسى تایبه‌تى مامۆستایانى ئازیز و فه‌رمانبه‌رانى زانکۆکانى کوردستان بکه‌م که له‌م قۆناغه‌دا سه‌ربارى قه‌یران و گرفته‌کان توانیان به گیانى له خۆبردوویى و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتى نیشتیمانى هاوکارى پاراستنى پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌م ساڵ بکه‌ن.
هه‌ر وه‌ک پێشتر له ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت بڕیارمان دابوو که ئه‌گه‌ر دۆخى ته‌ندروستى هه‌رێمه‌که‌مان له‌بار بێت ئه‌وا له ٣١/ ٥/٢٠٢٠ ده‌رگاى کامپه‌سى زانکۆکان بکه‌ینه‌وه و به‌رده‌وامى به پرۆسه‌ى خوێندنى بده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواگۆڕانکاریه‌کانى دۆخى ته‌ندروستى و ڕێنمایى و ڕاپۆرته‌کانى دامه‌زراوه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێمان ده‌ڵێن که له ئێستادا ناتوانین ده‌رگاى کامپه‌سه‌کانى خوێندن بکه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆکان له شار و شارۆچکه و شوێنه جیاجیاکانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه دێن و له نێو به‌شه ناوخۆییه‌کاندا نیشته‌جى ده‌بن، هه‌ر بۆیه له‌ئێستادا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو کامپه‌س و به‌شه ناوخۆییه‌کان مه‌ترسى بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى زیاترى ئه‌م په‌تایه دروست ده‌کات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دواى ڕاوێژ و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ، له کۆبونه‌وه‌ى ژماره (٨)ى نائاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى که له‌ڕێکه‌وتى ٢٦/٥/٢٠٢٠ به‌شێوه‌ى ئۆنلاین ئه‌نجام درا ، دواى تاوتوێ کردنى دواگۆڕانکارییه‌کانى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و چاره‌نوسى پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى (٢٠١٩-٢٠٢٠)، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌م بڕیارانه‌ى لاى خواره‌وه درا :
بڕگه‌ى یه‌که‌م: ئه‌و زانکۆیانه‌ى که په‌یڕه‌وى بۆڵۆنیا پرۆسێس ده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه بڕیاردرا:
1. ئه‌ژمارکردنى هه‌موو ئه‌و کریدیتانه‌ى که خوێندراوه و تاقیکردنه‌وه‌ى تێدا ئه‌نجام دراوه بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠).
2. ئه‌و کریدیتانه‌ى که نه‌خوێندراوه ئه‌وا دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر سیمیسته‌ره‌کانى داهاتوو له ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) و له سیمیسته‌ره‌کانى ساڵانى داهاتوو ده‌خوێندرێت، چونکه به گوێره‌ى سیستمى بۆڵۆنیا ئه‌م جۆره گۆڕانکاریانه ڕێگه‌پێدراوه به پێى بنه‌ماکانى کۆکردنه‌وه‌ى کریدیت.
بڕگه‌ى دووه‌م: سیسته‌مى ساڵانه و سیسته‌مى کۆرسات: به‌م شێوه‌ى خواره‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت:
1. هه‌موو به‌شه‌کان (زانستییه‌کان و مرۆڤایه‌تییه‌کان) ئه‌نجامى تێرمى یه‌که‌میان بۆ ئه‌ژمار ده‌کرێت بۆ مه‌به‌ستى ده‌رچوون یان ده‌رنه‌چوونى ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠).
2. ئه‌و قوتابى و خوێندکارانه‌ى که له ئه‌نجامه‌کانى تێرمى یه‌که‌م ده‌رنه‌چوون یاخود تاقیکردنه‌وه‌یان نه‌کردوه، ئه‌وا زانکۆکان له ڕێگه‌ى ڕاپۆرتى زانستى یاخود هه‌ر میکانیزمێکى تر‌ى گونجاو هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ى قوتابیان و خوێندکاران بگه‌ڕێنه‌وه نێوکامپه‌سى زانکۆکان.
3. ئه‌و قوتابى و خوێندکارانه‌ى که به‌ئه‌نجامه‌کانى تێرمى یه‌که‌م ده‌رچوون ئه‌وا سه‌رپشکن که دوباره به‌شداربن له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ى که به ڕاپۆرت و میکانیزمه‌کانى تر ئه‌نجام ئه‌درێت، ئه‌گه‌ر خوێندکارێک بیه‌وێت نمره‌کانى به‌رزبکاته‌وه له پێناو پاراستنى کێبڕکێى زانستی.
4. سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌ى ده‌رچوونى قۆناغه کۆتاییه‌کان ئه‌وا نمره‌کان دابه‌ش ده‌کرێت له نێوان مامۆستاى سه‌رپه‌رشتیار و یه‌ک مامۆستاى تر‌ى هاوپسپۆر که هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توێژینه‌وه‌که ئه‌نجام ئه‌دات.
5. سه‌باره‌ت به قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى کۆتایى کۆلیجه‌کانى پزیشکى گشتى و پزیشکى ددان ئه‌وا ده‌نێردرێنه ناو نه‌خۆشخانه‌کان بۆ ته‌واوکردنى لایه‌نى پراکتیکى وانه‌کانیان و دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌نجام ئه‌درێت له‌برى تاقیکردنه‌وه‌ى کۆتایى ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠).
بڕگه‌ى سێیه‌م: بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌م بڕیارانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵات ئه‌درێت به زانکوکان بۆ دارشتنى وورده‌کارى جێبه‌جێکردن له‌پێناو ڕه‌چاوکردن و پاراستنى جیاوازى و تایبه‌تمه‌ندێتى نێوان زانکۆکان.
بڕگه‌ى چواره‌م: زانکۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌کانیش ئه‌م بڕیارانه‌ى سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
بڕگه‌ى پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به قوتابیان و خوێندکارانى دبلۆمى باڵا و ماسته‌ر و دکتۆرا ئه‌وا به‌پێى بڕیاره‌کانى پێش‌و و پرۆگرامى خوێندنى خۆیان به‌رده‌وام ئه‌بن.
له کۆتاییدا هیواى ته‌ندروستى و سه‌رکه‌وتن بۆ یه‌که‌به‌یه‌که‌ى خوێندکاران و قوتابیان ده‌خوازم و له ناخه‌وه سوپاسى دایک و باوک و که‌سوکارى به‌ڕێزیان ده‌که‌م که له پێگه‌یاندنى ڕۆڵه‌کانیاندا ماندوو بوون و درێغییان نه‌کردوه،
هه‌روه‌ها جارێکى تر پێ به‌دڵ سوپاسى سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ره به‌ڕێزه‌کانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و زانکۆکان ده‌که‌م که هه‌میشه له پێناو خزمه‌تکردن و پێگه‌یاندنى ڕۆڵه‌کانى نیشتیمانه‌که‌ماندا درێغیان نه‌کردوه.
له‌گه‌ڵ هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک.
د. ئارام محمد قادر
وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی
٢٦/٥/٢٠٢٠
