مه‌کته‌بى سیاسى پارتى بۆ حزبه‌کان داواى هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ ده‌کات

"سازان و رێکخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى کوردستانى ئه‌وله‌ویه‌تمان ده‌بێت"

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
مه‌کته‌بى سیاسى پارتى داواى هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ له‌ حزبه‌ سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و راشیگه‌یاند:"سازان و رێکخستنه‌وه‌ى نێوماڵى کوردستانى ئه‌وله‌ویه‌تى یه‌که‌مى کاره‌کانمان ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ى ئایارى 2020 مه‌کتبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌یامێکدا بۆنه‌ى "شۆڕش"ى گوڵانه‌وه‌ په‌یامێکى بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاند"سۆز دووباره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ پێناو رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییاته‌کان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ى ئێستا، که‌ له‌لایه‌ک په‌تاى کۆڕۆنا و له‌لایه‌کى دیکه‌  قه‌یرانى سیاسى و ئابوورى له‌ئاستى جیھان به‌گشتى و عێراق و کوردستان به‌تایبه‌تى له‌ په‌ره‌سه‌ندندان".

"سازان و رێکخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى کوردستانى ئه‌وله‌ویه‌تمان ده‌بێت"

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ "تێپه‌ڕاندنیان به‌ که‌مترین زیان، له‌ ئاستى به‌رپرسیاریه‌تى مرۆڤایه‌تى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى سه‌رشانمان بین و رێگاى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ھه‌ڵبژێرین و رێگا له‌ که‌ڵه‌که‌بوونى زیاترى کێشه‌کان بگرین".
هاوکات، داواشى له‌ ھه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان له‌ ئاستى عێراق و کوردستان کردوه‌ که‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ ھه‌ڵده‌نه‌وه‌ و ته‌واوى تواناکانیان سه‌رفى به‌دیھێنانى خۆش ژیانى ھاوڵاتیان بکه‌ن و به‌کردار"به‌ په‌رچه‌کردار کات به‌فیڕۆنه‌درێ و له‌ئاستى ئه‌و پشتیوانى و متمانه‌یه‌ دابن که‌ ھاوڵاتیان به‌ حزبه‌کانیانیان به‌خشیووه‌".
مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو،" له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ به‌دیھێنانى ته‌بایى و برایه‌تى و یه‌کڕیزى بگرینه‌به‌ر و سازان و رێکخستنه‌وه‌ى نێوماڵى کوردستانى له‌ ریزبه‌ندى یه‌که‌مى کاره‌کانمان ده‌بن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار