ئه‌مریکا ئاماده‌یه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ى ئه‌تۆمى ته‌نها چاوه‌رێى فه‌رمانى تره‌مپن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی بكات ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمان له‌وباره‌یه‌وه بكات.
دریۆ واڵته‌ر، جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌ی Defense Newsی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی بكات ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربكات.
پێشتریش رۆژنامه‌ی واشنتن پۆس بڵاویكردبوه‌وه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌و وڵاته له‌دوای ساڵی 1992ه‌وه، هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی نه‌كردوه.
گفتوگۆكه‌ی ئه‌مریكا له 15ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامدراوه و له كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمی كراوه.
