ئێران: رۆژانه هه‌زار که‌س توشى کۆرۆنا ده‌بێت
تائێستا زیاتر له سێ هه‌زار کارمه‌ند و پزیشک توشى کۆرۆنا بون
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سێ ھەزار پزیشک و كارمه‌ندی ته‌ندروستی ئێران لە ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تووشی ئەو ڤایرۆسه بوون.
رەزا جەلیلی، سەرۆكی نەخۆشخانەی تەجریش لە تاران لە كۆبوونەوەیەكدا ئاماری تووشبووانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی بە پەتای كۆرۆنای رایگەیاند " لەسه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای كۆرۆناوە لە ئێران، جگە لە تووشبوونی سێ ھەزار كارمه‌ندی ته‌ندروستی بە ڤایرۆسەکە، ھاوكات 110 پزیشک و کارمەندی تەندروستیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
جەلیلی ئاماژەی بەوەشدا، بەشی زۆری تووشبووان و ئەوانەش كە گیانیان لەدەستداوە، لە پەرستاران و كارمه‌ندی بەشی تاقیگە و دواتر پزیشكەكانن.
ئەو ئامارە لە كاتێكدایە، بەرپرسە ئێرانییەکان ئێستاش هۆشداری دەدەن؛ ھێشتا كۆرۆنا لە ئێران‌دا بەربڵاوە و، رۆژانە زیاتر لە هەزار كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن.
بەپێی دوا ئامارەكان، تائێستا 7 ھەزار و 508 كەس بەھۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و، 139 ھەزار و 511 كەسیش تووشی ئەو پەتایە بوون.
