لهحهسهکه هێرشێکى چهکدارى کرایه سهر کاروانێکى ئهمریکى و ههسهده و ههشت بریندارى لێکهوتهوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لە هێرشێكی چەكداریدا، سێ سەربازی ئەمەریكی و پێنج شەرڤانی هەسەدە لەسەر رێگەی نێوان حەسەكە و دێرەزوور لە سوریا برینداربوون.
ئاژانسی سانا ناسراو بە حكومەتی سووریا ئهمرۆ چوارشهممه، 27ئایارى2020 رایگەیاند "كاروانێكی سەربازیی ئەمەریكی لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكراتی (هەسەدە) لە گوندی روەیشد لەسەر سنوری نێوان پارێزگاكانی حەسەكە و دێرەزوور روبەڕوی هێرشێكی چەكداری نەناسراو بوونەتەوە، لە ئەنجامدا سێ سەربازی ئەمەریكی و پێنج شەڕڤانی هەسەدە بریندار بوون".
ئەو ئاژانسەی حكومەتی سوریا روونیشیكردەوە، هەشت بریندارەكە گواستراونەتەوە بنكەیەكی پزیشكی ئەمەریكی لە شارۆچكەی شەدادیی باشوری حەسەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
هاوکات لە كۆتایی مانگی ئازاریش سەربازێكی دیكەی ئەمریكی لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراو كوژرا.
دوای ئاڵۆزیەكانی نێوان هێزە كوردیەكان و توركیا ئەمریكا لە سەرەتای ساڵی رابردوو بڕیاری كشاندنەوە و كەمكردنەوەی هێزەكانی خۆی لە سوریا دەركرد و لە ئێستادا تەنها لە چوارچێوەی پاسەوانی لە بیرەنەوتیەكانی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ هەسەدە ماونەتەوە.
