گهورهترین کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى ئەمریکا مایەپوچ بوو

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوای ئەوەی گروپی لاتام خاوەنی گەورەترین هێڵی ئاسمانی کیشوەری ئەمریکای لاتین لە ئەمریکا مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند، بەهای پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە لە بازاڕی بۆرسەی نیویۆرک و بازاڕی بۆرسەی سانتیاگۆ دابەزی.
وەک هێڵە ئاسمانییەکانی دیکە، هێڵی ئاسمانی لاتام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە و 95%ی گەشتەکانی ئەو کۆمپانیایەی وەستاندووە.
حکومەتی چیلی رایگەیاندووە بیر لە پلانی رزگاکردنی ئەو کۆمپانیایە دەکاتەوە کە جگە لە ئەمریکا لە زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین نووسینگەی هەیە و گەشت بۆ زۆربەی ئەو وڵاتانە رێکدەخات.
رێکخراوی گواستنەوەی ئاسمانی جیهان ناسراو بە یاتا رایگەیاندووە هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکای لاتین بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 15 ملیار دۆلار زیانیان پێگەیشتووە.
رۆبێرتۆ ئالڤۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای لاتام جەختی لەوە کردەوە راگەیاندنی مایەپووچبوونی ئەو کۆمپانیایە بۆ رێکخستنەوەی کۆمپانیاکە و بەردەوامبوونی گەشتە ئاسمانییەکانە.
هێڵی ئاسمانی لاتام لە ساڵی 1929 لە وڵاتی چیلی دامەزراوە، لە ساڵی 1961 هەمان کۆمپانیا هیڵی ئاسمانی تامی لە بەرازیل دامەزراند و لە ساڵی 2012 شدا ئەو دوو هێڵە ئاسمانییە تێکەڵکران و گروپی فرۆکەوانی لاتامیان پێکهێنا.
