سعودیە: روداوێکی تەقەکردن کوژرانی شەش کەس و برینداربوونی سێ کەسی لێکهوتهوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دەسەڵاتدارانی سعودیە رایگەیاند روداوێکی تەقەکردن کوژرانی شەش کەس و برینداربوونی سێ کەسی دیکەیان لە پارێزگایەکی رۆژئاوای سعوودیەی لێکهوتهوه.
زەید محەممەد دەباش، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەی عەسیر، ئەو ناوچەیەی رووداوەکە تێیدا روویداوە، رایگەیاند "رۆژی سێشەممە، لایەنە ئەمنییەکان پەیوەندییان پێوەکرا و ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی تەقەکردن و کوژرانی چەند کەسێک لە پارێزگای ئەموا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا شەش کەس کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون".
وتەبێژەکەی ناوچەی عەسیر باس لەوە دەکات، دوای ئەوەی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، دەستیان بەسەر ئەو چەکانەدا گرتووە کە لە شەڕەکەدا بەکارهاتوون، ژمارەیەک تۆمەتباریشیان دەستگیرکردووە.
هەرچەندە پۆلیسی سعوودیە هۆکاری رووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەو رووداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە و، دەگوترێت شەڕەکە لەنێوان دوو خێزان لەسەر پارچە زەوییەک روویداوە.
