پۆلیسی سلێمانی: تائێستا بكوژەكە دەستگیر نەكراوە
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حهسهن
پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند لەناوچەی دەباشان لەسەر دەستشكاندنەوەی ئوتومبیل دەمەقاڵێ لەنێوان چەند كەسێك روویداوە و بەو هۆیەوە گەنجێك كوژراوە، بەڵام تائێستا بكوژ دەستگیر نەكراوە.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان و وتهبێژى پۆلیسی سلێمانی لهلێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" شەوی رابردوو لەناوچەی دەباشان چەند گەنجێك كاتێك هەستاون بڕۆن ئوتومبیلێكی دیكەش هاتووە و لەسەر دەستشكانەوەی ئوتومبیل دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستبووە".
وتهبێژى پۆلیسی سلێمانی رونیكردەوە "لەكاتی دەمەقاڵێكەدا كوژراوە بەچەقۆ چووە بۆ كەسێك لەنێو ئوتومبیلەكەی دیكە كە دابەزیوە و بكوژیش دەمانچەی پێ بووە دوو فیشەكی تەقاندووە و فیشەكێك بەر گەنجەكە كەوتووە و تا گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
نەقیب سەركەوت ئاماژەی بەوەكرد، تائێستا بكوژەكە دەستگیر نەكراوە، بەڵام پۆلیسی ئەزمڕ سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارین بۆ دەستگیركردنی.
شهوى ڕابردوو کۆمهلێک گهنج له ناوچه دهباشان لهسهر دهستشکاندنهوهى ئوتۆمبێل دهبێته دهماقاڵێیان و لهئهنجامدا کهسێکیان دهکوژرێت.
