حکومەتی ئەفغانستان 900 زیندانیکراوی بزووتنەوەی تاڵیبانى ئازادکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومەتی ئەفغانستان سەدان زیندانیکراوی بزووتنەوەی تاڵیبانى ئازادکرد که پێشتریش بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندبوو لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا ئاگربەست دەبێت.
حکومەتی ئەفغانستان ئهمرۆ چوارشهممه، 27ئایارى2020 رایگهیاند" دوێنێ سێشەممە (26-5-2020) سەدان زیندانیی ئەو بزووتنەوەیەی ئازادکرد وەکو نیشاندانی نیازپاکییەک".
حکومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند نیازییەتی نزیکەی 900 زیندانیکراوی تاڵیبان لەسەرانسەری وڵات ئازاد بکات، کە 600ـیان لە زیندانی باگرامن، ئەو زیندانەی دەکەوێتە نزیک کابوول و ناوێکی خراپی هەیە.
بزووتنەوەی تاڵیبان وەکو بەشێک لە ئاگربەستەکە داوای ئازادکردنی دوو هەزار زیندانیکراوی کردبوو، ئازادکردنی ئەو زیندانییانەش وەڵامدانەوەی حکومەتی ئەفغانستانە بۆ داواکارییەکانیان.

بابهتی پهیوهندیدار