له‌ماوه‌ت تورکیا بۆردومانى ئوتۆمبێلێکى په‌که‌که ى کرد پێنج شه‌رڤان گیانیانله‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه له گوندى سه‌فره‌ى قه‌زای ماوه‌تی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه پێنج چه‌كدارى په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا و نه‌خۆشخانه‌ى گونده‌که و مالێک زیانیان به‌ر که‌وتووه.
كاتژمێر 11:40 خوله‌كی شه‌وی رابردو فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا له گوندی سه‌فره بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ی كرد و به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌رنشینی كوژران".
بۆردومانه‌كه‌ى فڕۆكه‌كانى توركیا دوو مووشه‌ك بووه، مووشه‌كێك به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى په‌كه‌كه كه‌وتووه و مووشه‌كێكى دیكه به‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كى گوندى سه‌فره كه‌وتووه.
به‌هۆى بۆردوومانه‌كه‌وه زیانى داریی زۆر به‌ر چه‌ند ماڵێكى گونده‌كه كه‌وتووه و چه‌ند ماڵێكیش پارچه‌ى بۆدوومانه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/5/2020، وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا ڕای گه‌یاند: "فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى توركیا له ناوچه‌ى ئاسۆسی سه‌ر به شارۆچكه‌ى ماوه‌ت، پێنج چه‌كدارى په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج".
