تورکیا راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى هێرشه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاند، له‌هێرشکردنیان بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانى په‌که‌که له‌ناوچه‌ى ماوه‌ت له‌نزیک شارى سلێمانى پێنج گه‌ریلا کوژراون.
شه‌وى رابردوو له قه‌زاى ماوه‌ت فڕۆکه‌کانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستانیان کرده ئامانج، به‌و هۆیه‌وه پێنج گه‌ریلا شه‌هیدبوون و زیان به چه‌ند خانوویه‌کى گوندى سه‌فره گه‌یشت و نه‌خۆشخانه‌ى گونده‌که‌ش خاپوور بوو.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاند:" ھێرشه‌که له‌یٔه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌ى وردى ده‌زگاى میت و هه‌واڵگرى تورکیا و به‌هاوکارى فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانى تورکیا یٔه‌نجام دراوه و له‌یٔه‌نجامى هێرشه‌که‌دا 5 گه‌ریلا کوژراون".
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى تورکیا له‌شاخى گۆیژه له‌شارى سلێمانى دوو گه‌ریلاى په‌که‌که‌یان کرده ئامانج و شه‌هیدیان کردن.
