تا رۆژى شه‌ممه کاره‌باى نیشتمانى به‌م شێوه‌یه ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم رایگه‌یه‌ند، تا رۆژى شه‌ممه به‌مشێوه‌یه کاره‌با به هاوڵاتیان ده‌درێت که توانیوانه 20 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانى بده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکردوه، له‌رۆژانى جه‌ژندا توانرا به سیسته‌مێکى رێکوپێک و به هه‌وڵ و ماندووبوونى ئێشکگرانى کاره‌با 20 کاتژمێر کاره‌با بدرێت به‌هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه ئه‌مه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن له به‌رهه‌مهێنانى 3000 مێگاوات کاره‌با که به‌شێوه‌یه‌کى رێکوپێک وزه‌ى کاره‌با به‌سه‌ر پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستاندا دابه‌شکرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه تا رۆژى شه‌ممه به‌مشێوه‌یه کاره‌با به هاوڵاتیان ده‌درێت و بۆ مانگى حوزه‌یرانیش کۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن" بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با و هه‌ڵکشانى خواستى به‌کارهێنان هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و بڕیار بدرێت".
