فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد روونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر قوباد تاڵه‌بانى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ راى گشتى بڵاوده‌کاته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و به هیچ جۆرێک باسى له‌وه نه‌کردووه که قوباد تاڵه‌بانى ئاگاى له 27 ملیار دۆلار قه‌رزه‌که نه‌بێت.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، له روونکردنه‌وه‌که‌دا ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر زارى به‌نده ھه‌واڵێک بڵاو کراوه‌ته‌وه، گوایه وتوومه؛ کاک قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاگاى له‌و 27 ملیار دۆلاره نییه که حکومه‌تى ھه‌رێم ده‌ڵێت قه‌رزاره".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه پێشتر مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وتارێکدا رایگه‌یاند، که هه‌رێمى کوردستان 27 ملیار دۆلار قه‌رزداره، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وته‌وه و سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانیش له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، که هه‌رێمى کوردستان هیچ قه‌رزێکى نه‌کردووه.
ده‌قى روونکردنه‌وه‌که‌ى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:
روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ راى گشتی
"ماڵپه‌رى ناس کورد، له‌سه‌ر زارى به‌نده ھه‌واڵێکیان بڵاو کردۆته‌وه، گوایه وتوومه؛ کاک قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاگاى له‌و ٢٧ ملیار دۆلاره نییه که حکومه‌تى ھه‌رێم ده‌ڵێت قه‌رزاره. لێره‌وه به‌ھه‌موولایه‌کى راده‌گه‌یه‌نین که به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک باسى ناوبراومان نه‌کردووه و ئه‌و زانیارییه که به‌ناوى ئێمه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه، دووره له راستییه‌وه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتی"
