16 توشبوى نوێى کۆرۆنا له سلێمانى تۆمارکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان، 16 تووشبووى تر‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى تۆمارکرا.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 27ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که تووشبووه‌کان هه‌شت پیاو و شه‌ش ئافره‌ت و یه‌ک کچ و یه‌ک کوڕى گه‌نجن، چوارده تووشبوو به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که دوو تووشبووه‌که‌ى دیکه نیشانه‌ى نه‌خۆشیان ھه‌یه، ھه‌موویان دانیشتووى ناو شارى سلێمانین.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم:
ده‌ره‌نجامى نوێ …
له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان، شازده تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران، هه‌شت پیاو و شه‌ش ئافره‌ت و یه‌ک کچ و یه‌ک کوڕى گه‌نج، چوارده تووشبوو به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، دوو تووشبووه‌که‌ى تر نیشانه‌ى نه‌خۆشیان ھه‌یه، ھه‌موویان دانیشتووى ناو شارى سلێمانین.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی
٢٧ ئایار ٢٠٢٠
