له‌هه‌ولێر 9 تووشبوى دیکه‌ى کۆرۆنا تۆمارکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند نۆ که‌سى دیکه له پارێزگاى هه‌ولێر تووشى کۆرۆنا بوون و" پێنج تووشبوو له خێزانێکن و که له وڵاتى تورکیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له که‌ره‌نتین دابوون".
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدادا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه تووشبووه‌کان پیاوێکى ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و دوو ژن ته‌مه‌ن ٣٩ و ٣٢ ساڵ و یه‌ک کچى گه‌نج ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و دوو کوڕى گه‌نج ته‌مه‌ن ١٧ و ١٦ ساڵ و سێ منداڵ ته‌مه‌ن ١١ و ٧ و ٣ ساڵانن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه پێنج تووشبوو له خێزانێکن و که له وڵاتى تورکیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له که‌ره‌نتین دابوون و دانیشتووى شارى هه‌ولێرن.
سێ تووشبوویان به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون و دانیشتووى ناحیه‌ى عه‌ینکاوه‌ن و یه‌ک تووشبووى دانیشتووى شارى هه‌ولێر به‌هۆى بوونى نیشانه‌کان ده‌ستنیشانکرا.
هه‌ر ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاندبوو که ١٦ که‌س له سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون.
