ئه‌مریکا هاوکاری هه‌ولێرو به‌غداد ده‌کات

ستیڤن فه‌یگن کونسوڵى گشتى ئه‌مریکا له هه‌ولێر
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مریکا 25 ئامێرى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ سێ پارێزگاى عێراق و هه‌ولێر دابین ده‌کات له‌گه‌ڵ 44 لاپ‌تۆپ بۆ کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که.
ئه‌مشه‌و کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێر بڵاویکرده‌وه که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا 25 ئامێرى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆناى بۆ چوار تاقیگه‌ى ته‌ندروستى گشتى له ھه‌ولێر و به‌غدا و نه‌جه‌ف و به‌سره دابین کرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه ئامێره‌کان تواناى تاقیگه ته‌ندروستییه گشتییه‌کانى عێراق زیاد ده‌که‌ن بۆ به ووردى ناسینه‌وه و به‌ره‌وپێش بردنى ئاستى ده‌ستنیشان کردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا.
هاوکات ئه‌مریکا 44 لاپتۆپیشیان داوه‌ته تیمه پزیشکییه‌کانى لێکۆڵینه‌وه و ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یارمه‌تیدانى کۆکردنه‌وه‌ى زانیارییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا.
له‌هه‌رێمى کوردستان ئامارى توشبوانى کۆرۆنا رووى له زیاد بوون کردووه‌و له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا له سلێمانى و هه‌ولێر 25 که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که بوون.
