وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن: ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌ڵێنیان پێداوین نرخی ئینته‌رنێت كه‌م بکه‌نه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌ڵێنیان داوه كه نرخ دابه‌زێنن و خێراییش به‌رز بكه‌نه‌وه به رێژه‌ی 100% .
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت: "داوامان له سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گه‌یاندن و ئینته‌رنێت كردووه، خێرایی ئینته‌رنێت به‌رز بكه‌نه‌وه و نرخه‌كه‌شی كه‌م بكه‌نه‌وه".
وتیشی: "ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌ڵێنیان پێداوین، كه نرخی ئینته‌رنێت به رێژه‌ی له 25% كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و خێراییه‌كه‌شی به رێژه‌ی 100% زیاد ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به نرخی كارتی مۆبایلیش كه باسی ئه‌وه ده‌كرێت: "هاووڵاتیان كارتی 10 هه‌زاری به 12 هه‌زار ده‌كڕن"، ئانۆ جه‌وهه‌ر وتی: "ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی فیدراڵه‌وه هه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌م پرسه‌دا نییه، چونكه وه‌ك رایگه‌یاند، له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015ی عیراق جێگیركراوه كه پێویسته كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینته‌رنێت رێژه‌ی له 20%ی فرۆشه‌كانیان وه‌ك باج به حكومه‌تی فیدراڵ بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له به‌غدا كراون".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه وێڕای قه‌یرانی دارایی و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی هاوڵاتییان، هێشتا كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت نرخی ئینته‌رنێتیان هه‌رزان نه‌كردووه
