فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی گونده‌کانى برادۆستیان کرد‌و به‌هۆیه‌وه کاره‌باى ئه‌و ناوچانه براون
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كی سنوری برادۆستیان كرد و زیانیان به كاره‌بای گونده‌كان گه‌یاند.
به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی گونده‌كانی سنیان و بندێوانیان له ناوچه‌ی برادۆست و ناوچه‌ی خواكورك له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كرد.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان تائێستا زۆر به‌نزمی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و به‌هۆی بۆردومانهكهشهوه جگه له زیانگه‌یاندن به سروشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه، كاره‌بای هه‌ردوو گوندی سنیان و بندێوان له ناوچه‌ی برادۆست بچڕاوه و له‌ئێستادا ئه‌و دوو گونده بێ كاره‌با ماون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار