فرسەت سۆفی: هەر کەسێک و لایەنێک بیەوێت ئارامی پایتەخت تێکبدات رێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر دەگرینەبەر

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

پارێزگاری هەولێر رایگه‌یاند هەر کەسێک و هەر لایەنێک، ناوخۆیی یان دەرەکی بێت و بیەوێت ئارامیی پایتەختی هەرێمی کوردستان تێکبدات، رێکاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر.

پارێزگاری هەولێر زنجیرەیەک سەردانی بۆلای لایەنە سیاسییەکان لە هەولێر دەستپێکردووە و لە میانی سەردانی بۆ مەڵبەندی سێی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند " هەر کەسێک و هەر لایەنێک، ناوخۆیی یان دەرەکی بێت و "بیەوێت ئارامیی پایتەختی هەرێمی کوردستان تێکبدات، ئێمە رێکاری یاسایی پێویست دەگرینەبەر.. هێز و لایەنە سیاسییەکانیش هەموو پشتیوانمانن".

فرسەت سۆفی رایگەیاند، "پێویستە ئیدارەی پارێزگا و هەموو لایەنە سیاسییەکان سەقامگیری و ئاسایشی هەولێر و هەرێمی کوردستان وەکو چاوی خۆیان بپارێزن. رێگەنادەین هیچ کەسێک لەژێر هیچ تایتڵێت و خۆشاردنەوە لەژێر هیچ ناونیشانێک سەقامگیریی ئەم شارە تێکبدات". 

پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەشدەکات، باوەڕی تەواویان بە ئازادیی رادەربڕین و خۆپێشاندان هەیە "بەڵام ئەوەش کات و سات و میکانیزمی خۆی هەیە". 

لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزگاری هەولێر داوای لە هاونیشتمانیان کرد کە خۆیان بپارێزن، گوتی "پێشبینی دەکرێت ژمارەی تووشبووان زیاتر ببێت. هاونیشتمانیان پێویستە لە ماڵەکانی خۆیان خۆیان بپارێزن، چونکە ئەرکەکە ئێستا لەسەر ئەوانە". 

لەبارەی کردنەوەی بازاڕەکانیش، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەنێوان دوو دۆخی دژ بە یەکدابووین، نەدەکرا لەوە زیاتر دووکان و بازاڕ و کاروکاسبی خەڵک رابگرین، "چونکە برسیەتیش هیچی لە کۆرۆنا کەمتر نییە.. بەڵام ڤایرۆسەکەش وەکو ئەوە نییە کە کۆمەڵێک کەس پێیان وایە مەترسیدار نییە، بەڵکو ڤایرۆسێکی مەترسیدارە و ئێستا مەترسیی بڵاوبوونەوەکەی زیاترە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار