وه‌زیرى ته‌ندروستی: مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر بووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند به هۆى جێبه‌جێنه‌کردن و ره‌چاونه‌کردنى ڕێنماییه‌کانى خۆپاراستن، مه‌ترسییه‌کانى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر بووه.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم دواى پێشوازیکردنى له وه‌فدێکى حکومه‌تى ئیمارات و وه‌رگرتنى بڕى حه‌وت تۆن پێداویستى پزیشکى و هاوکارى ته‌ندروستی، له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نوسان ستایشى هاوکارییه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ى کرد.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ته‌ندروستى رایگه‌یاند:" به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژیان ئاسایى بوه‌ته‌وه‌و به‌شێک له هاوڵاتییان ره‌چاوى رێنماییه‌کانى خۆپارێزى ناکه‌ن، مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا زیاتر بووه".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له هه‌رێمى کوردستاندا، به به‌راورد به مانگى ئادارو نیسانى رابردو، بڵاوبونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌کردنى په‌تاى کۆرۆنا زیاتر بووه.
