په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى: تا شکۆ بۆ په‌رله‌مانى کوردستان نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رۆکى په‌رله‌مان سه‌رۆکایه‌تى هیچ دانیشتنێک ناکات
"شکۆى په‌رله‌مان به محاسه‌به‌کردنى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌سه‌ر 27 ملیار دۆلار قه‌رزو پرسى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ده‌ڵێت تا شکۆ بۆ په‌رله‌مان نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رۆکایه‌تى هیچ دانیشتنێک ناکات و ده‌شڵێت:" گه‌ڕانه‌وه‌ى شکۆى په‌رله‌مان به محاسه‌به‌کردنى سه‌رۆکى حکومه‌ت وه‌زیره‌کان و لێکۆڵینه‌وه له 27 ملیار دۆلار قه‌رزه‌که ده‌کرێت".
کاروان گه‌زنه‌یى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رۆکایه‌تى هیچ دانیشتنێکى په‌رله‌مانى کوردستان ناکات تا شکۆ بۆ په‌رله‌مانى کوردستان نه‌گه‌ڕێته‌وه".
ناوبراو وتیشى:" گه‌رانه‌وه‌ى شکۆى په‌رله‌مان به محاسه‌به‌کردنى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌بێت له‌سه‌ر 27 ملیار دۆلار قه‌رز که باسى کردووه‌و پرسى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و موچه‌و بژێوى ژیانى خه‌ڵک و لێپرسینه‌وه له وه‌زیره‌کان و پرسى داهاته‌کانى ئه‌م وڵاته ده‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و پرسه هیچ په‌یوه‌ندى به کۆبونه‌وه‌و کۆنه‌بونه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتییه‌وه نییه‌و وتى:" سه‌رۆکى په‌رله‌مان خۆى بریاریداوه تا شکۆ بۆ په‌رله‌مان نه‌گه‌رێته‌وه سه‌رۆکایه‌تى هیچ دانیشتنێک ناکات و بانگێشتى په‌رله‌مانتارانیش ناکات".
