به‌رهه‌م ساڵح: بودجه‌ى عێراق 70% که‌میکردووه و 40% هاوڵاتیان له‌ژێر هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌ن
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند که بودجه‌ى عێراق به رێژه‌ى 70% که‌میکردووه و 40%ى هاووڵاتییانیش له ژێر هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئایارى 2020 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار به‌شداریکرد له کۆبوونه‌وه‌ى باڵا سه‌باره‌ت به‌دابینکردنى بودجه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا، له‌سه‌ر بانگهێشتى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا و جامایکا.
سه‌رۆک کۆمار له وته‌که‌یدا که له‌رێگه‌ى کۆڕبه‌ندێکى ته‌له‌فیزیۆنییه‌وه پێشکه‌شیکرد رایگه‌یاند، گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام له‌سه‌رده‌مى ڤایرۆسى کۆرۆنادا ئه‌رکێکى گرنگ و هه‌نوکه‌ییه بۆ جیهان.
له میانى ئه‌و کۆڕبه‌نده‌دا که هه‌ر یه‌ک له ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا و ئه‌نگێلا مێرکڵ راوێژکارى ئه‌ڵمانیا و جوزیبى کۆنتى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیتاڵیا و ده‌یڤد مالباس سه‌رۆکى بانکى نێوده‌وڵه‌تى و ژماره‌یه‌کى دیکه له سه‌رکرده‌ى وڵاتانى جیهان به‌شداربوون، سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌یکرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى که وه‌ک کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى رووبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه ئاڵنگارییه‌کى گه‌وره و کتوپڕن، به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌م ئاڵنگاریانه که‌م بکرێنه‌وه به‌و هه‌وڵه یه‌کگرتوو و زۆره‌ى که داومانه که به‌شێک پێیان وایه ئه‌مه بابه‌تێکى ناوخۆییه و لێگه‌ڕێن هه‌ر ده‌وڵه‌تێک چاره‌سه‌رى کێشه‌ى خۆى بکات سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که کاریگه‌رى ڤایرۆسه‌که ناخۆییه، به‌ڵام قه‌یرانه‌که قه‌یرانێکى جیهانییه، بۆیه پێویستى به کاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
ئه‌مه‌ش ده‌قى وته‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق:
خوشک و برایانى ئازیز
به‌ڕێزان...
ئه‌مه‌وێت سوپاسگوزارى ستایشى قوڵى خۆم بگه‌یه‌نم به سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا و جامایکا و سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ڕێکخستنى ئه‌م کۆبوونه‌وه گرنگه.
گۆرینه‌وه‌ى بیروڕا و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام له‌سه‌رده‌مى ڤایرۆسى کۆرۆنادا ئه‌رکێکى گرنگ و هه‌نوکه‌ییه بۆ جیهان له کاتێکدا که رووبه‌ڕووى ئه‌م په‌تاو به‌ڵایه ده‌بێته‌وه‌و ئاسته‌نگى ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى له دواى خۆى جێ ده‌هێڵێت، ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى که وه‌ک کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى رووبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه ئاڵنگارییه‌کى گه‌وره‌و کتوپڕن به تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وڵاتانى تازه گه‌شه‌سه‌ندوو که کاریگه‌رییه‌کانى ڤایرۆسه‌که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بۆ ماوه‌یه‌کى دوور و درێژ تر به‌رده‌وام بێت و زه‌ره‌ر و زیانى زیاترى لێبکه‌وێته‌وه چونکه کاریگه‌ریه‌کانى ژێرخانى ته‌ندروستى ده‌خاته به‌ر ئه‌رکێکى قورس.
به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌م ئاڵنگاریانه که‌م بکرێنه‌وه به‌و هه‌وڵه یه‌کگرتوو و زۆره‌ى که داومانه که به‌شێک پێیان وایه ئه‌مه بابه‌تێکى ناوخۆییه و لێگه‌ڕێن هه‌ر ده‌وڵه‌تێک چاره‌سه‌رى کێشه‌ى خۆى بکات سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که کاریگه‌رى ڤایرۆسه‌که ناخۆییه، به‌ڵام قه‌یرانه‌که قه‌یرانێکى جیهانییه بۆیه پێویستى به کاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، ئێمه پێویستمانه کۆده‌نگ بین له پابه‌ندبوونمان له به‌گژداچوونه‌وه‌ى Covid 19 به دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسین بۆ ئه‌و په‌تایه و چاککردنه‌وه‌ى بارى ئابووریمان هه‌نگاو به هه‌نگاو، ھاوکات ئه‌و بابه‌تانه‌ى که باس ده‌کرێن له‌م کۆڕبه‌نده‌دا بابه‌تى جه‌وهه‌رین بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجانه.
وڵاته‌که‌ى ئێمه له هه‌وڵدایه به به‌رده‌وامى شانبه‌شانى ده‌وڵه‌تانى دیکه له ته‌واوى جیهان به مه‌به‌ستى کێشانى کاروانى ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا، ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى که گرتوومانه‌ته به‌ر بۆ سنوردارکردنى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له چوارچێوه‌ى سنوره‌کانمان ئه‌گه‌ر به‌روارد بکرێت پرۆسه‌که به شێوه‌یه‌کى رێژه‌یى تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هه‌ستمان به کاریگه‌رى زۆر کردووه که ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ر ئابوورى دروستیکردووه و داواکارییه‌کان بۆ لێکدورخستنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى بووه مایه‌ى ئه‌وه‌ى که به‌شێکى زۆر له که‌رته‌کانى ئابوورى بوه‌ستێنێت، ھه‌روه‌ھا به گوێره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانى بانکى نێوده‌وڵه‌تى ژماره‌ى عێراقییه‌کان ئه‌وانه‌ى له ژێر هێڵى هه‌ژاریه‌وه‌ن که‌متره له 20% له ساڵى 2019 دا و وه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ٪40 له ئێستادا، بۆیه عێراق ڕووبه‌ڕووى چه‌ند ئاسته‌نگێک بووه‌ته‌وه، که‌مبوونه‌وه‌ى داواکارى ناوخۆیى به‌هۆى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى سه‌پێنراون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى Covid19، دابه‌زینى بێسنوورى نرخى نه‌وت له مانگى ئازاره‌وه، هه‌روه‌ها دابه‌زینى ته‌واو له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له عێراق که به رێژه‌ى 23% که‌میکردووه وه‌ک به‌شێک له رێککه‌وتننامه‌ى ئۆپێک له مانگى نیساندا.
بۆیه پشتبه‌ستنمان به داهاته‌کانى نه‌وت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که سه‌رچاوه‌ى داهات و بودجه‌که‌مان به رێژه‌ى 70% که‌میکردووه ئه‌گه‌ر به‌روارد بکرێت به ئاستى پێش قه‌یرانه‌که، به‌و پێیه ده‌مانه‌وێ که رێوشوێنى به‌په‌له بگرینه به‌ر بۆ چاره‌سکردنى ئه‌و دۆخه، ھاوکات پێویسته وه‌ک ده‌ره‌نجامێکى دیار که خه‌رجییه‌کان که‌مبکه‌ینه‌وه و به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه له‌مساڵدا کورتهێنانى بودجه دروست ده‌بێت، بۆیه به راکێشانى پاشکه‌وت و زیادکردنى قه‌رز چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئابووریه‌که‌مان به نزیکه‌ى 10% بۆ 2020 کورتبهێنێ و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له ساڵى 2021 دا تا ڕاده‌یه‌ک بگه‌ڕێته‌وه بارى ئاسایی.
ئه‌م دۆخه هه‌مووى له کاتێکدایه که عێراق به دۆخێکى هه‌ستیاردا تێئه‌په‌ڕێت، عێراق تائێستا به دۆخى راگوزه‌ردا تێده‌په‌ڕێت، توانیومانه به‌سه‌ر شه‌ڕى ناوخۆ و توند و تیژى و تیرۆر زاڵ بین به تایبه‌تیش به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ناو ده‌وڵه‌تى ئیسلامی، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌وڵه‌کان بۆ دووباره بونیادنانه‌وه به‌رده‌وامه.
خۆپیشاندانه میللییه‌کان له به‌ھار و زستانى رابردوودا و ئه‌و هه‌موو قوربانییه زۆره که لێیکه‌وته‌وه کاره‌ساتباربوو، بیرهێنانه‌وه‌یه‌کى گه‌وره‌بوو که دان به‌خۆدا گرتنى گه‌لى عێراق سنوورداره.
خه‌ڵک ئاماده‌یه قوربانى بدات به ژیانى خۆى له‌پێناو به‌دیهێنانى داهاتوویه‌کى خۆشگوزه‌ران و باشتر، بۆیه ئه‌رکى ئێمه وه‌ک سه‌رکردایه‌تى کورت ده‌که‌ینه‌وه له به‌دیهێنانى داواکاریه‌کانیان که ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکى ئاسان نییه، وه‌ک لێکدانه‌وه‌یه‌کى گشتى نزیکه‌ى ساڵانه 350000 که‌س ده‌چنه ناو ته‌مه‌نى کارکردنه‌وه زۆرینه‌شیان به‌ده‌س دۆزینه‌وه‌ى کارێکه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن حکومه‌ت به‌شێکیان دابمه‌زرێنێت به‌ڵام به‌هۆى کێشه‌ى داراییه‌وه که بۆ ماوه‌یه‌کى دوور و درێژه عێراق گیرۆده‌ى بووه دامه‌زراندن بووه به ئه‌رکێکى ئه‌سته‌م.
به‌دیهێنانى داهاتوویه‌کى خۆشگوزه‌رانترو چاره‌سه‌رکردنى که‌موکوڕى ئابوورى عێراق به‌ڵێنێکه که حکومه‌تى نوێ له به‌رنامه‌ى نوێى حکومى سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێ موسته‌فا کازمى داویه‌تى و پابه‌ندبووه به ده‌ستکردن به پرۆسه‌ى چاکسازى پێکهاته‌ى عێراق، ئه‌ویش له رێگه‌ى پته‌وکردنى رۆڵى که‌رتى تایبه‌ت و زاڵبوون به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و به‌هێزکردنى سه‌روه‌رى یاسا و پته‌وکردنى دامه‌زراوه‌کانمان له رێگه‌ى گێڕانه‌وه‌ى پێکهاته‌ى دامه‌زراوه‌یى و چالاککردنه‌وه‌ى که‌رتى گشتیمان و به‌کارهێنانى سه‌رچاوه سروشتییه‌کانمان به شێوه‌یه‌کى زۆر به‌رهه‌مدار تر.
ئێمه ده‌زانین که ئه‌و رێگایه له پێشمانه دورو سه‌خته، به‌ڵام هیچ بژارده‌یه‌کى تر جگه له زاڵبوون و سه‌رکه‌وتن له به‌رده‌ممان نییه، بۆیه پێویسته به‌وپه‌ڕى گرنگى و تواناوه ئه‌و ده‌ره‌نجامانه به‌دیبهێنین و ئه‌گه‌ر واشنه‌که‌ین ئه‌وا له به‌رده‌م گه‌له‌که‌مان و به تایبه‌تیش لاوه‌کانمان شه‌رمه‌زار ده‌بین.
ناتوانین ئومێدى سه‌رکه‌وتن بخوازین به‌بێ هه‌ماهه‌نگى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌بێ ئه‌وه‌ى دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و وڵاتانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵمان نه‌بن، قه‌یرانى دارایى و قه‌یرانى نه‌ختینه که رووبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه ئاسته‌نگێکى دروستکردووه له به‌دیهێنانى دابینکردنى دارایى بنه‌ڕه‌تى و پابه‌ندبوون و قه‌رزه‌کانمان، هیوادارین که کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى ئه‌م هه‌وڵه بکات، که ببێته مایه‌ى یارمه‌تیدانمان له دووباره ڕێکخستنه‌وه‌ى ئابوورى و یارمه‌تیدانمان له به‌دیهێنانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان که هه‌وڵێکى گرنگه بۆ بونیادنانى ژێرخانى ئابوورى و پارێزگاریکردن له خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و دروستکردنى هه‌لى کار.
بۆ وڵاتانى تازه گه‌شه‌سه‌ندووى وه‌کو عێراق که رووبه‌ڕووى ئاڵنگارى ده‌بێته‌وه تواناى به‌کارهێنانى هۆکارى خێرا یارمه‌تیمان ده‌دات له زامنکردنى سیوله‌ى ناوخۆى و تواناش ئه‌دات به که‌رتى تایبه‌ت قه‌رز به‌ده‌ست بێنێت به‌مه‌ش راسته‌وخۆ که‌موکوڕى قه‌رز به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ که‌م ئه‌کاته و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت که ئه‌مانه هۆکارى گرنگن که ئه‌م زامنکردنه‌مان ویست به‌بێ کاریگه‌رى قه‌یرانى ئێستا سنووردارکردنى تواناکانمان له کاراکردنى چاکسازى داواکرا و به شێوه‌یه‌کى گرنگ له مه‌ودایه‌کى دوور، پێویستمان به میکانیزمى ڕاگوزه‌ر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به زووى بیخه‌ینه گه‌ێ بۆ سیاسه‌ته‌کانى پارێزگاریکردنى دارایى و تاوه‌کو ده‌ربازمان بکات له بازنه‌یه‌کى داخراو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین جێگیرى کاروبارى دارایى و ئابوورى به‌ده‌ست بهێنین و بتوانین رووبه‌ڕووى کاریگه‌رییه‌کانى Covid 19 ببینه‌وه.
دواتریش بتوانین وه‌ک سه‌کۆیه‌ک به‌کارى بهێنین بۆ ئه‌وه‌ى بژارده‌ى خه‌رجى زیره‌ک له داهاتوودا بخه‌ینه گه‌ێ که ببێته مایه‌ى گه‌شه‌پێدانى ئابووری، به‌رده‌وام بوون و تواناى رووبه‌ڕووبوونه‌وه کاریگه‌رى گرنگ و سه‌ره‌کین بۆ بونیادنانى داهاتووییه‌کى باشتر بۆ ته‌واوى گه‌لانى عیراق، پێویسته زامنى په‌ره‌پێدانى ئابوورى بکه‌ین و ئابوورى گه‌شه پێبده‌ین به‌بێ رێگه‌دان به‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه ببێته بژارده‌یه‌ک له نێوان ژیانى مرۆڤ و سه‌رچاوه‌ى ژیانیان یاخود ببێته هۆیه‌ک بۆ پێکدادانى کۆمه‌ڵایه‌تى یاخود توندوتیژى و تیرۆر که هه‌ڕه‌شه له دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت بکات.
به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته له‌سه‌رمان که تیشکى زیاتر بخینه سه‌ر پره‌نسیپى جێگیر تاکو بونیادى له‌سه‌ر بنێین و له‌م کۆڕبه‌نده‌دا بڕوانینه گفتوگۆى بیرۆکه‌و ده‌ست پێشخه‌رییه‌کان تا یارمه‌تیمان بدات له به‌دیهێنانیان.
زۆر سوپاس بۆ ھه‌مووان
