22 که‌سى دیکه له سلێمانى وه‌ک تووشبووى کۆرۆنا تۆمارکرا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند 22 که‌سى دیکه له سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون که 12 پیاو 9 ژن و کوڕێکى گه‌نجن.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا هاتووه که له به‌رده‌وامیى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 22 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران، 12 پیاو، 9 ژن و کوڕێکى گه‌نج.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که هه‌شت له تووشبووه‌کان به‌رکه‌وته‌ى تووشبووانى پێشوون، 14ى دیکه‌یان نیشانه‌ى نه‌خۆشییه‌که‌یان ھه‌بووه و پشکنینیان پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که 21 له تووشبووه‌کان دانیشتووى ناو شارى سلێمانین و تووشبووه‌که‌ى دیکه‌شیان دانیشتووى وارماوه‌یه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار