مه‌سرور بارزانى: کۆرۆنا مه‌ترسییه‌کانى ته‌شه‌نه‌ى کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له باره‌ى ته‌شه‌نه‌کردنى زیاترى په‌تاى کۆرۆنا په‌یامێکى راگه‌یاند و ده‌ڵێت:" به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌م پابه‌ندبوونه سستیى تێکه‌وتووه، هه‌ندێ لایه‌نیش هه‌وڵى به سیاسیکردنى ئه‌م هه‌وڵانه‌ى حکومه‌تیان داوه و ویستوویانه رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بێ نرخ و بێ سوود پێشان بده‌ن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "ئێستا ئه‌وانه‌ى که دژ به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه و خه‌ڵکیان هان ده‌دا پابه‌ندى رێنماییه‌کان نه‌بن، ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تى خستنه مه‌ترسیى گیان و ته‌ندروستیى ئه‌م خه‌ڵکه بگرنه ئه‌ستۆ و کۆتایى به یارى کردن به ژیانى خه‌ڵک بێنن".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌سرور بارزانی:
هاونیشتمانیانى به‌ڕێز،
مه‌ترسیى په‌تاى کۆڕۆناى نوێ (کۆڤید-19) زۆر جیددیه و له‌م ڕۆژانه‌دا به هۆى سستیى پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ، خه‌ریکه ئه‌م په‌تایه دیسان به خێرایى بڵاوده‌بێته‌وه.
ئێمه له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه‌دا، داوامان له هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست کرد، که پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن و سوپاسیشتان ده‌که‌م، که پابه‌ند بوون و به شێوه‌یه‌کى زۆر باش ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاکه گیرا و ئه‌م سه‌رکه‌وتنه بووه جێگه‌ى باس و سه‌رنجى زۆر وڵات و رێکخراوى نێوه‌ده‌وڵه‌تی.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌م پابه‌ندبوونه سستیى تێکه‌وتووه، هه‌ندێ لایه‌نیش هه‌وڵى به سیاسیکردنى ئه‌م هه‌وڵانه‌ى حکومه‌تیان داوه و ویستوویانه رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بێ نرخ و بێ سوود پێشان بده‌ن و به‌داخه‌وه ژیانى ھاووڵاتیانیان بۆ خزمه‌تى ئامانجه سیاسییه‌کانیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ئێستا ئه‌وانه‌ى که دژ به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه و خه‌ڵکیان هان ده‌دا پابه‌ندى رێنماییه‌کان نه‌بن، ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تى خستنه مه‌ترسیى گیان و ته‌ندروستیى ئه‌م خه‌ڵکه بگرنه ئه‌ستۆ و کۆتایى به یارى کردن به ژیانى خه‌ڵک بێنن.
من جارێکى دیکه داوا له هه‌موو خوشک و برا هاونیشتمانیه‌کانم ده‌که‌م پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان بن و ته‌ندروستیى خۆیان و که‌سوکاریان و خه‌ڵکى تریش، له ژێر کاریگه‌ریى ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه مه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
سه‌لامه‌تیى ئێوه بۆ ئێمه له هه‌موو شتێک گرینگتره.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان
2020/5/29
