تووشبوانى کۆرۆنا نزیکبووه‌ته‌وه له شه‌ش ملیۆن که‌س له‌جیهاندا
تائێستا 362 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان پێنج ملیۆن و 909 هه‌زار که‌سى تێپه‌ڕاند و ئه‌وانه‌شى به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه 362هه‌زارو 102 که‌سه.
ێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئامارێکى نوێى بڵاوکرده‌وه و ئاامژه به مه‌ترسییه‌کانى بڵاوبونه‌وه‌ى گایرۆسى کۆرۆنا ده‌دات.
به‌پێى دوایین ئاماره‌کانى جیهان تائێستا پێنج ملیۆن و 909 هه‌زار و 677 که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و 362 هه‌زار و 102 که‌س به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى جیهان دوو ملیۆن و 583هه‌زار تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه.
هاوکات، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له پله‌ى یه‌که‌مى زۆرى رێژه‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا دێت که تیایدا ملیۆنێک و 768 هه‌زارو 460 که‌س توشى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 103 هه‌زار و 335 تووشبوى ڤایرۆسه‌که گیانیانله‌ده‌ستداوه.
مانگى 12ى ساڵى ڕابردوو له شارى وهانى وڵاتى چین ڤایرۆسى کۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵداو له‌ئێستاشدا له زیاتر له 195 وڵات و ناوچه‌ى جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستانیش ژماره‌ى تووشبوان روو له هه‌ڵکشانه‌وه‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و هه‌رێمى کوردستان داوا له هاوڵاتیان ده‌که‌ن خۆیان بپارێزن و رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ بکه‌ن به‌تایبه‌ت ده‌ستکێش و ده‌مامک له‌کاتى چونه‌ده‌ره‌وه‌یان بۆ مارکێت و کرینى پێداویستى رۆژانه‌یان.
به‌هۆى دووباره مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆناوه، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم رۆژى 27ى ئایارى 2020 قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نێوان پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستانى بۆ 15ى حوزه‌یران درێژکرده‌وه.
