"له‌هێرشه‌که‌ى تورکیا له‌گوندى "سه‌فره"ى شارباژێر دوو گه‌ریلاو سێ وڵاتپارێز شه‌هیدبون"
یه‌ره‌که: بێ بونى ده‌ستى خیانه‌ت، دوژمن ناتوانێت بگاته ئامانجه‌کانى و کاره‌ساتى له‌و چه‌شنه ڕوبدات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کینه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان(یه‌ره‌که) به‌ڕه‌سمى شه‌هیدبونى دوو گه‌ریلاو سێ وڵاتپارێزى له بۆردومانه‌که‌ى تورکیا له گوندى "سه‌فره"ى شارباژێر راگه‌یاند. جه‌ختیش ده‌کاته‌وه"به بێ هه‌بونى ده‌ستى خیانه‌ت، دوژمن ناتوانێت بگاته ئامانجه‌کانى و کاره‌ساتى له‌و چه‌شنه ڕوبدات."
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى ئایارى 2020 فه‌رمانداریى یه‌کینه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان(یه‌ره‌که)، له‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى شه‌وى 26ى ئه‌م مانگه‌ى سه‌ر گوندى سه‌فره-ى ناوچه‌ى شارباژێڕ له باشورى کوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و شه‌هیدبونى دو گه‌ریلا و سێ وڵاتپارێزى ڕاگه‌یاند.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که...
بۆ راى گشتی
له هه‌مبه‌ر ده‌سکه‌وتى گه‌لى کورد، ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌ر به‌رده‌وام خه‌ریکى هێرش و قڕکردنن. به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تى فاشیست و داگیرکه‌رى تورک هێرشى نرخ و ده‌سکه‌وتى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى له هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان ده‌کات. ئامانجى ده‌وڵه‌تى دژه مرۆڤى تورکیه ته‌سلیم گرتن و له ناوبردنى هه‌مو کوردانه و به بێ جیاوازیى له باکور، باشور، رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات درێژه به ده‌ست درێژییه‌کانى خۆى ده‌دات. مخابن ئه‌و داگیرکاریانه به یارمه‌تى و له رێگه‌ى کوردى خائنه‌وه پێک دێنیت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شه‌وى ٢٦ى مه‌ى رێکه‌وت له گه‌ڵ جۆزه‌ردان کاتژمێر ١١ و ٤٥ ده‌قه، له کاتێکدا دو هه‌ڤاڵمان له گه‌ڵ سێ وڵاتپارێز که بۆ میوانى سه‌ردانى هه‌ڤاڵانى ئێمه‌یان کردبو، له نێو ماشینێکى مه‌ده‌نى دا، له هه‌رێمى ئاسۆس له نێو گوندى سه‌فره، به کوردینه‌ى فڕۆکه‌ى سیخۆڕى ده‌که‌ونه به‌ر هێرشى فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى ئه‌رته‌شى داگیرکه‌رى تورک و هه‌ر پێنج شه‌هید ده‌بن. ئه‌و روداوه جارێکى تر سه‌لماندى که به بێ هه‌بونى ده‌ستى خیانه‌ت، دوژمن ناتوانێت بگاته ئامانجه‌کانى و کاره‌ساتى له‌و چه‌شنه روبدات. له‌و هێرشه‌دا دو رێ هه‌ڤاڵمان به ناوه‌کانى رێباز سنه و زنار بروسک شه‌هید ده‌که‌ون هه‌روه‌ها ناسنامه‌ى ئه‌و سێ وڵاتپارێزه له داهاتودا بۆ راى گشتى راده‌گه‌ینین.
هه‌ڤاڵ رێباز سنه وه‌ک گه‌نجێکى رۆژهه‌ڵات ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ى که له سه‌ر گه‌لى کورد به گشتى به‌ڕێوه ده‌چێت قبوڵ نه‌کرد و بۆ وڵام دانه‌وه‌ى داگیرکاریه‌کانى دوژمن، روى له چیا ئازاده‌کانى کوردستان کرد و به‌شدارى ناو ریزى گه‌ریلاى ئازادى کوردستان بو. شه‌هید رێباز هه‌ر له سه‌ره‌تاى به‌شدار بونیه‌وه به پابه‌ند بون به فکر و فه‌لسه‌فه‌ى رێبه‌ر ئاپۆ و خۆشه‌ویستى گه‌ل و نیشتمان زۆر به زویى خۆى گه‌یانده ئاستى ملیتانى ئاپۆیى و ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تى شۆڕشگێڕى گرته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها له نێو هه‌ڤاڵانیدا نمونه‌یه‌ک له جوانى و خۆشه‌ویستى بو.
هه‌ڤاڵ زنار بروسک جه‌وانێکى خه‌ڵکى شارى خۆى سه‌ر به رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بو. هه‌ڤاڵ زنار هه‌ه‌ر له منداڵیه‌وه ته‌ڤگه‌رى ئازادى کوردستان ده‌ناسێت و هه‌ست به داگیرکاریى و بێ عه‌داڵه‌تى دوژمن ده‌کات. بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى زه‌خت و زۆرێک که له سه‌ر گه‌لى کورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت رو له ته‌ڤگه‌رى ئاپۆیى و به‌شدارى ریزى گه‌ریلاکانى ئازادى ده‌بێت. هه‌ڤاڵ زنار به بڕیار و هه‌ڵسوکه‌وتى خۆى له نێو هه‌ڤاڵانیدا پێشه‌نگایه‌تى کرد و هه‌تا دوایى له سه‌ر رێبازى رێبه‌ر ئاپۆ تێکۆشا.
ئێمه وه‌ک یه‌کینه‌کانى پاراستنى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان YRK بۆ شه‌هید زنار و شه‌هید رێباز و هه‌ر سێ شه‌هیدى تر سه‌ره‌تا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه و که‌سوکارى شه‌هیدان و هه‌مو گه‌لى کورد ده‌که‌ین و له که‌سایه‌تى ئه‌واندا یادى هه‌مو شه‌هیدانى رێگاى ئازادیى به‌رز راده‌گرین. به‌ڵێن ئه‌ده‌ین که تۆڵه‌ى شه‌هیدان به به‌دیهێنانى ئامانج و ئاره‌زوه‌کانیان که ئازادى گه‌ل و نیشتمانه بسێنین و تێکۆشانى خۆمان به‌هێزتر بکه‌ین.
هه‌روه‌ها بانگ له گه‌لى خۆمانى وڵاتپارێز ده‌که‌ین که به‌وپه‌ڕى رێزه‌وه خاوه‌ندارى له شه‌هیدو بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان بکه‌ن و له‌دژى داگیرکارى و خیانه‌ت تێ‌بکۆشن و ئه‌رکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى خۆیان پێکبینن.
سڵاو و ڕێزى شۆڕشگێری
فه‌رمانداریى یه‌کینه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان YRK
