که‌سێکى دیکه‌ له‌دهۆک توشى کۆرۆنا بوو

5 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکرا.

ئاشکرای کردووە، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 36 ساڵە و پیشەی پاسەوانە لە فڕۆکەخانەی بغداد، دانیشتووی قەزای سێمێلە لە پارێزگای دھۆك.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، تووشبوەکە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی، تەندروستی دهۆک داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتیان کرد، ئەوانەی لە دوا 14 مانگەوە لە بەغداوە گەڕاونەتەوە، پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار