پارتى ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ کۆنگره‌ى حزبه‌که‌ى ده‌ستپێکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى رایگه‌یاند که بڕیاریانداوه له کۆتایى ئه‌مساڵدا چوارده‌هه‌مین کۆنگره له شارى دهۆک ببه‌ستن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى ئایارى 2020 عه‌لى ته‌ته‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى به‌میدیاکانی حزبه‌که‌ی راگه‌یاند:"پارتى بڕیاریداوه له‌کۆتایى ئه‌مساڵ چوارده‌مین کۆنگره‌ى خۆى له‌شارى دھۆک ببه‌ستێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستى به‌ئاماده‌کاریه‌کانى کردووه".
هه‌روه‌ها پێشیوابوو پارتى هه‌موو هه‌وڵێک بۆ ئه‌وه ده‌دات، کۆنگره‌ى ئه‌مجاره‌ى بکات به‌یه‌کێک له‌سه‌رکه‌وتوترین کۆنگره‌کانیو کار بۆ ئه‌وه ده‌کات، له‌کۆنگره‌کانى پێش‌و جیاوازتر بێت.
پارتى دیموکراتی کوردستان له‌ساڵى 1946 دامه‌زراوه‌و تائێستا 13 کۆنگره‌ی ئه‌نجامداوه و له په‌رله‌مانى کوردستان خاوه‌نى 45 کورسییه‌و سه‌رۆکى هه‌رێم و حکومه‌ت و جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى له‌لایه‌و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکایه‌تى حزبه‌که ده‌کات.
ئه‌نجامدانى کۆنگره‌ى پارتى له کۆتایى ئه‌مساڵدا به‌هۆى رێکاره‌کانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنى عێراقه‌وه هه‌یه که ده‌بێت حزبه‌کان چوار ساڵ جارێک کۆنگره ئه‌نجام بده‌ن و له‌وباره‌یه‌شه‌وه دووجار نوسراو بۆ پارتى نێردراوه.
