سۆران عومەر بۆ حکومهت: حوكمڕانیە موفلیسكراوەكەی ئێوە مەترسیە لەسەر ژیانی خەڵك

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ رایگەیاند "حوكمڕانیە موفلیسكراوەكەی ئێوە مەترسیە لەسەر ژیانی خەڵك، ئێوە لەتەقینەوەی ناڕەزایەتیەكان دەترسن و بە كۆرۆنا دەریدەبڕن".
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لهتۆرى کۆمهڵایهتى فهیسبوک رایگەیاند،"حوكمڕانیە موفلیسكراوەكەی ئێوە مەترسیە لەسەر ژیانی خەڵك، ئێوە لەتەقینەوەی ناڕەزایەتیەكان دەترسن و بە كۆرۆنا دەریدەبڕن، دەتانەوێ بەناوی گەڕانەوەی كۆرۆنا ھێز بڵاوە پێ بكەن، خەڵك بكەنەوە ماڵەكانیان نەبادا خۆپیشاندان سەقامگیری پایتەخت تێكبدا".
راشیگەیاندوە،"ئەوەی ئێوە پێی دەڵێن سەقامگیری بەرھەمی تۆقاندن و برسیكردنە و دەبێ تێكدرێ".
ئاماژەی بەوەشكردوە،"مەترسیەك لەسەر ژیانی خەڵك و ئایندەیان ھەبێ ئێوە و حوكمڕانیە شكست خواردوەكەتانە، برسیكردن و موچەبڕین ژیانی خەڵكی خستۆتە مەترسی. ئێوە كەی ئاگاتان لەژیانی میلەتە تا لەخەمی مەترسیەكانی سەر ژیانی بن".
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پێشتر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاندبوو، رێگە نادەن هیچ كەسێك لەژێر هەر ناونیشانێكدا بێت سەقامگیریی شارەكە تێكبدات و هەر كەس و لایەنێك، ناوخۆیی بێت یان دەرەكی، ئەو كارە بكات، رێكاری یاسایی بەرامبەری دەگرنەبەر.
