لە 24 کاتژمێردا لەعێراق: 416 توشبوی نوێی ڤایرۆسهکه تۆمارکراون و شەش کەس گیانی لەدەستداوە

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگهیاند لە 24 کاتژمێری رابردوو، 416 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و شەش کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
265 تووشبووی نوێ دانیشتووی بەغدان، بە دوایدا شاری سلێمانی بە 22 حاڵەت و بەسرە و کەربەلا و دیالە زیاد لە 10 تووشبووی نوێیان هەیە.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کردووە، تاوەکو ئێستا 185 کەس لە عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی حاڵەتەکانیش گەیشتە پێنج هەزار و 873 کەس.
هەروەها، سێ هەزار و 44 کەسیش ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار