له هه‌ولێر 2 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 2 كه‌سی دیكه‌ی له شاری هه‌ولێر به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "ھەردووکیان پیاون تەمەن 58 و 45 ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ھەردووکیان پیاون تەمەن 58 و 45 ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.
وەزارەتی تەندروستی
29 ئایار 2020

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار